به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :" سەرلەشکر محەممەدعەلی جەعفەری فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە کۆنگرەی سەرداران و سێ هەزار شەهیدی پارێزگای خوراسانی باکووری لە بجنورد(باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێران) ئاماژەی کردە ڕەوتی داعش لە ئێراق و وتی: ئەو گرووپە تیرۆریستی و تەکفیرییە، چەند ساڵێک لە شارەجیاجیاکانی ئێراق بوون، بەڵام ئەمڕۆ موسڵ، دواشاری داگیرکراو لەلایەن ئەو گرووپەوە، خەریکە دەسێندرێتەوە.
سەرلەشکر جەعفەر بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکییەکان بە پڕچەک کردنی گرووپە تەکفیرییەکان، گرووپی داعشیان پێکهێنا، وتی: ئەگەر خۆڕاگریی جەماوەری و داوای زانایانی دینی ئێراق نەبوایە، ئەمڕۆ بەشی زۆری ناوچەکانی ئەو وڵاتە کەوتبۆ دەست تیرۆریستانی داعشی.
فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، خۆڕاگری لەنەیارەتی لەگەڵ سیستەمی زاڵێتی خواز بە تەوەری سەرەکیی ئینقلابی ئیسلامی ناوبرد و وتی: ورەی شەهادەت خوازی و بەغیرەت بوون و جوانمێری لاوانی ئێرانی، ڕێگر و هۆکاری ترسانی ئەمریکایە بۆ دەسپێکردنی شەڕ لەگەڵ ئێراندا.....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٨:٣٦
News ID: 786440
فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران، ئەمریکای بەلایەنگری سەرەکیی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەناوچەدا زانی.